دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، لە دەروازەکە هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە و دەڵێت:” سەرجەم بازرگان و شۆفێر و نووسینگە و كاسبكاران ئاگاداردەكەینەوە كە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر رادەگیرێت”.
لە بارەی هاتووچۆی گەشتیارییەوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت و لە دووەم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتووچۆكان ئاساییدەبنەوە.