کەشناسی:سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای سبەینێ و بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”پێشبینى دەکرێ سبەى لە کاتەکانى بەیانیدا شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕى ناو بەناو و لەگەڵ زیاد بوونى خێرایی با ڕوو لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باکورى هەرێم بکات پاشان سەرجەم ناوچەکانى ترى هەرێم بگرێتەوە.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان
دهۆک 1.1 ملم
زاخۆ 1.7 ملم
ئاکری 2.2 ملم
ئامێدى 10.6 ملم
بامەرنێ 9.2 ملم
بارزان 4.6 ملم
حاجى ئۆمەران 0.4 ملم
مانگیش 36.8 ملم
باتوفە 10.2 ملم

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار گەیشت
پێت زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار گەیشت
سودانی و سەرۆكی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی كوردستان كۆبوونەوە
دوات سودانی و سەرۆكی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی كوردستان كۆبوونەوە
پەیوەنیدر