ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری كرد، كە سبەینێ تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی چوار شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپشت بەستن بە بەڵگە شەرعییەكان و تەكنەلۆجیای نوێ و بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەك نەبوو لەسەر بینینی مانگ بۆیە سبەینێ دەبێتە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی چوار شەممە 10ی نیسان، دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ.