كەركوك داوایەك لە وەزارەتی كارەبا دەكات



پارێزگای كەركوك داوا لە وەزارەتی كارەبا دەكات، ماف و شایستەی پارێزگاكە لەڕووی پێدانی كارەبای نیشتمانی زەوت نەكرێت، پاش ئەوەی بڕانی كارەبا لە ڕۆژێكدا گەیشتە زیاتر لە 15 كاتژمێر.

ڕاكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك ڕایگەیاند”پارێزگای كەركوك ڕەوشێكی تایبەتی هەیە و بەدەست كەمی كارەباوە گیرۆدەیە، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر هاووڵاتی دروستكردووە، بۆیە داوا لە وەزارەتی كارەبا دەكەین، پشكی كەركوك زیاد بكات”.

بە وتەی پارێزگاری كەركوك”لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری كارەبا، باسیان لە هەوڵەكانی وەزارەتەكە كردووە، لەڕووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا”، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئیدارەی پارێزگای كەركوكیش كرد لەڕووی پشتیوانی لە كەرتی كارەبا لەچوارچێوەی پیلان و پرۆژەكانی.

جبوری جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانیكردنی پارێزگای كەركوك كردەوە لەبارەی دابینكردنی كارەبا بۆ پارێزگاكە و كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی بڕانی كارەبا كە بارگرانییەكی زۆری لەسەر هاووڵاتیانی كەركوك دروستكردووە، هەماهەنگیشی بەپێویست زانی بۆ پەرەپێدانی كەرتی كارەبا لەپێناو زیاتركردنی هەوڵەكان بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتیانی كەركوك.

 

گەشتوگوزاری دهۆك؛ ژمارەی گەشتیارانى  ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو زیاترە
پێت گەشتوگوزاری دهۆك؛ ژمارەی گەشتیارانى ئەمساڵ لە ساڵی ڕابردوو زیاترە
خەڵك هۆكاری داخستنی بازاری دۆلارەكەی سلێمانی ئاشكرادەكات
دوات خەڵك هۆكاری داخستنی بازاری دۆلارەكەی سلێمانی ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر