10  کۆچبەری ئەفغانی لە سلێمانی دەستگیرکران



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق 10 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە 10 کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی هاتوونەتە سنوری قەزای سەیدسادق، لەهەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی توانیان سەرجەمیان دەستگیر بکەن.

ڕوونیشیکردەوە کە لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان ناوە بەوەی بەنایاسایی لەئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیاز بەون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشوەری عێراق.

پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشنیگە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی پەسەند کرد
پێت بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یاسای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی پەسەند کرد
ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن
دوات ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن
پەیوەنیدر