هاتووچۆی هەولێر: لە رۆژانی جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان قەدەغەیە



هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان قەدەغەیە.

هاتووچۆی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”بە هۆی ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بە مەبەستی گەشت و سەیران کردن سەردانی سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان بکەن، بۆیە لە بەر بەرژەوەندی گشتی و لە پێناو ڕیکخستنی هاتووچۆ، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە لەو ڕێگایانەی دەکەونە سەرشوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان تا پشووی جەژن کۆتایی دێت.

جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە
پێشت جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە
کەشناسی هەرێم: ئەمشەو باران بارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت
دواتر کەشناسی هەرێم: ئەمشەو باران بارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار