کەشناسی هەرێم: ئەمشەو باران بارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو باران بارین و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، پێشبینى دەکرێ لە کاتژمێر 2ى دوای نیوەشەو زۆرترین رێژەى باران بارین لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ناوچەکانى ئیدارەى سۆران و ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر (کۆڕێ و پیرمام و……..) هەروەها قەزای کۆیە و خەلەکان و ….. هەروەها بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان ببارێت.

بڕی بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان:-

تێبینى لەسەنتەرى شارى هەولێر بڕێکى باش باران بارى بەڵام لە وێستگەى هەولێر تەنها 1.2 ملم باری
شەمامک 1.0 ملم
پیرمام 2.9 ملم
سلێمانى 1.1 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 0.5 ملم
زاخۆ 0.9 ملم
ئاکرێ 5.4 ملم
ئامێدى 9.6 ملم
بامەرنێ 2.8 ملم
باتوفە 2.4 ملم
بارزان 10.6 ملم
دەربەندیخان 0.4 ملم
حاجى ئۆمەران 7.8 ملم
هەڵەبجە 2.2 ملم
خەبات 1.0 ملم
مانگیش 6.0 ملم
مەیدان 1.0 ملم
سۆران 5.0 ملم
مێرگەسور 12.8 ملم
سیدەکان 3.8 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
خورماتوو 0.6 ملم
خانەقین 12.0 ملم

هاتووچۆی هەولێر: لە رۆژانی جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان قەدەغەیە
پێت هاتووچۆی هەولێر: لە رۆژانی جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕێگای سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیاریەکان قەدەغەیە
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە دڵنیایی دەدرێت
دوات لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە دڵنیایی دەدرێت
پەیوەنیدر