سەرۆک کۆمار لە پرسی مووچە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار لە بەغدا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند لە دیدارەکەدا سەرۆکی کۆمار جەختی لە درێژەدان بە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان کردەوە بۆ گەرەنتریکردنی مافی هاووڵاتییان بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیشەوە.
ھەروەھا جەختی لە گرنگی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداریی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم کردەوە.
لایخۆشیەوە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى مووچه، كاردانه‌وه‌ى ئه‌رێنى به‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولاوه ده‌بێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێز سه‌ركۆمار له‌پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌كاندا ده‌ربڕى.
هەر ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکیتی کرد و لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووری عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی کرا.
لەو دیدارەشدا سەرۆک کۆمار جەختی لە چاسرەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەنجامادنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردەوە.