وەزارەتێكی هەرێم ژمارەیەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رەخساندنی ژمارەیەك هەلی كار وەك فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت و ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكانیش تا رۆژی 2/1/2023 درێژ دەكاتەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە وەزارەتەكەیان هەڵدەستی بە دامەزراندنی (49) چل و نۆ فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بۆ ئە پسپۆریانەی، كە لە خوارەوە دیاریكراوە، هەروەها لە رۆژی 13-12-2022 تا كاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023 وەك ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕم دیاریكراوە .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەكێك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان (بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی هەولێر یان بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی سلێمانی یان بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی دهۆك).

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە پسپۆڕییەكان لە كۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و كارگێری و ژمێریاری و یاسایی دەبینێتەوە و هەروەها دامەزراندنەكەش فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاككەرەوە و بەردەست و شوفێری یش دەگرێتەوە .

روونكردنەوە
هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داواكردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای لێبووردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13-12-2022 ب تاوەكو كاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.
تێبینی :ـ
١ــ بۆدەرچوانی كۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و كارگێری و ژمێریاری و یاسایی كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلەكترۆنی وەیان لینكەكە كۆپی بكە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكو كاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:

لينك: فۆرمی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان (google.com)

٢ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاككەرەوە بەردەست شوفێری تكایە كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلەكترۆنی وەیان لینكەكە كۆپی بكە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 تاوەكو كاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 2/1/2023:

لينك داواکاری دامەزراندن خزمەتگوزاریەکان (google.com)

٣ــ لەكاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێك لە پڕكردنەوەی فۆرمەكان لە لینكەكانی سەرەوە تكایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07518718121 بكەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیك بنێرن بۆ [email protected]كێشەكە چارەسەر دەكەین
٤ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەكسانكردنی بڕوانامەی بۆكرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٥ــ هەر هاوڵاتیەك مافی هەیە یەك جار فۆرمەكانی سەرەوە پڕبكاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەك فۆرم پڕبكاتەوە مافی دەفەوتێ.
٦ــ لە كاتی دەرچوونی ناوەكان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەكی پسپۆر چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكار دەكات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
٧ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەكێك لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:
– بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان
– بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی هەولێر
– بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی سلێمانی
– بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی دهۆك

ئەو شەقامانەی بۆ شەوی سەری ساڵ دادەخرێن ئاشكراكرا
پێت ئەو شەقامانەی بۆ شەوی سەری ساڵ دادەخرێن ئاشكراكرا
(خەڵك) هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات
دوات (خەڵك) هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات
پەیوەنیدر