بڕی ٤٣٠ ملیار دینار پارەی مووچەی مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٤٣٠ ملیار و ١٠٩ ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕوونیشیکردەوە ئەو پارەیە بەشێکە لە مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.