دارایی هەرێم كاتی پلەبەرزكردنەوە و مووچەی مانگی 4ی ڕاگەیاند



وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مەترسی لەسەر دوا كەوتنی مووچە نەماوە و دوای جەژن ئامادەكاری بۆ مووچەی مانگی 4 دەكرێت و جەختیشدەكاتەوە، نووسراوی پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانگەكان كراوە تاوەكو بەزوویی تەواوی بكەن.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای بەرنامەی بزوتنەوی گۆڕان، كە سفر كردنەوەی كێشەكانە لەگەڵ عێراق گفتوگۆ كراوە و تا گەیشتون بە ئەو ڕێككەوتنە، هەروەها ئەركی وەزیری دارایی جێبەجێكردنی كارنامەی وەزارەتەكەیەتی نەك موزایەدەكردن.

وتیشی: پێشتر رێككەوتن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرابو، بەڵام لەپەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر نەدرا و دواتر دەستكرایەوە بە گفتوگۆكردنەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوەی پێوست بدرێت بەلایەنەكان، بۆیە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق زەمینەسازی بۆ كرابو، كە بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵ ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق لەیەك كاتدا مووچە وەردەگرن و مەترسی لەسەر دواكەوتنی مووچە نەماوە.

سەبارەت بەپڕۆژەی هەژماری من، جەختی كردەوە، “هەژماری من پڕۆژەیەكی گرنگە بۆ ئابوری هەرێمی كوردستان ئیستا لێكتێگەیشن لەگەڵ حكومەتی عێراق هەیە چەند بانكێك داوایان كردوە كە بەشێك بن لە پڕۆژەی هەژماری من”.

ڕاشیگەیاند، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بانكی ناوەنی عێراق، حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی لەسەر بەشداری پێكردنی بانكە عێراقییەكان دەدات بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەكە.

لەسەر بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، حەوت مانگ پێش بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵ، وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەكاری بۆ پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كردوە و یەكێكە لە ئەولەویەتی كارەكانمان، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجوومەنی ڕاژەی هەرێم كردبو.

ئاشكراشی كرد، دواتر نووسراوی پلەبەرزكردنەوەی بە واژۆی وەزیری دارایی ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم كردوە بۆ بەرز كردنەوەی پلەی فەرمانبەران و ئومێدەوارین بەزوترین كات فەرمانگەكان تەواوی بكەن و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بكەنەوە.
دەربارەی مووچەی مانگی نیسان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، دوای جەژنی ڕەمەزان راستەوخۆ دەست بەئامادەكارییەكان مووچەی مانگی نیسان دەكرێت.

 

دابەشكردنی مووچەی 11 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە ڕاگەیەنرا
پێت دابەشكردنی مووچەی 11 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە ڕاگەیەنرا
هەلی دامەزراندنی 45 هەزار كەس لە هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات هەلی دامەزراندنی 45 هەزار كەس لە هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر