سەرۆك وەزیرانی فیدڕاڵ و سەرۆكى هەرێم كۆبوونەوە و بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوە، سودانی باسی ڕژدبوونی حکومەتی عێراقی لە بەدیهێنانی چاوەڕوانیی هاووڵاتیانی لە هەموو عێراق کردووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند “ئەمڕۆ (شەممە، 6ــی نیسانی 2024) محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “لە دیدارەکەدا باسی تێڕوانینی هاوبەش لە سەرجەم دۆسییە و بابەتە نیشتمانییەکان و رێڕەوی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت لە چەندین بواردا کرا.”
سودانی جەختی لەسەر ڕژدبوونی حکومەتی عێراق لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتییان لە هەموو عێراق و تەواوکاریی لە ئەدای نێوان دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ”باسی بایەخی پشتیوانی هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەت لە لایەن سەرجەم هێزە نیشتمانییە سیاسییەکان لە پێناو تۆکمەکردنی ئامانجەکانی حکومەت و بەردەوامی لە پتەوکردنی گەشەپێدانی گشتگیر و بەردەوامی لە بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر، کراوە.”
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “باسی تێپەڕاندنی سەرجەم رێگرییە کارگێڕی و جێبەجێکارییەکانیش کرا، کە رێگە لە باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و بژێویی و ئابووری دەگرن”.