عەلاوی نێوەندگیری پارتی و یەکێتی دەکات



سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق نێوەندگیری نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم  دەکات و هەوڵی چارەسەری گرفتەکانیان دەدات.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا ئەیاد عەلاوى، سەرۆکوەزیرانى پێشووترى عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن، وتیشی كە نێوەندگیرى لە نێوان یەکێتى و پارتى دەكات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، و دەشڵێت “بۆ زانیاریتان من نێوەندگیرى لەنێوان دوو حیزبە سەرەکیەکەى کوردستان دەکەم، چاەسەرکردنى کێشەکان بە رێزگرتن لە کورد و سەروەریان دەبێت”.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا عەلاوی ئاماژەی بەوەدا، پێویستە رۆڵى کورد لەبەرچاو بگیردرێت لە شۆڕشکردنیان دژى سیستمى دیکتاتۆرى لە عێراق”

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن، و بڕیارە زنجیرەکەی کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکاندا باس لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی مووچە و پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم دەکەن.

عێراق و ئێران بەهێڵی ئاسنینەوە بەیەک دەبەسرێنەوە
پێت عێراق و ئێران بەهێڵی ئاسنینەوە بەیەک دەبەسرێنەوە
دابەشكردنی مووچە تاوەكو شەو بەردەوام دەبێت
دوات دابەشكردنی مووچە تاوەكو شەو بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر