بانكی ناوەندیی هەرێم: پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە بەردەستە



بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ‏بانكەكانی سلێمانی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ بۆ ‏ئەمڕۆ بەردەستە و چاوەڕوانی وەرگرتنی پارە دەكەین بۆ ڕۆژانی داهاتوو.

د. ماكوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی ڕایگەیاند، بە هەوڵ‌ و كۆششی كارمەندانی بانكەكان، ‏ئامادەکاری کراوە بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەش بکرێت.

ئاماژەی بەوەلرد، شەو کارمەندانی بانکەکان تاوەکو پارشێو، سەرقاڵی کارەکانیان بوون و شەوی قەدریان لەنێو بانکەکان بەڕێکردووە، بۆئەوەی هیچ گرفتێکیش لەکاتی دابەشکردنی مووچە دروستنەبێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی، پۆلیس و هاتووچۆ هاوئاهەنگییان کردووە، تاوەکو بەبێ گرفت مووچە دابەش بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئازاری بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستیی تایبەت، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێت ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرزبووەوە
قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی قەدەغەکراودا دەگرێت
دوات قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی قەدەغەکراودا دەگرێت
پەیوەنیدر