حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕایی گشتی بڵاودەکاتەوە



لە ڕاگەیەندراوێکدا حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرلەبەری ئەو هەواڵ تۆمەت و چەواشەکارییانەی کە بڵاوکرانە ڕەتدەکەینەوە، گیانی گەنجان و هاووڵاتییانیش بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرنگترە.

ئەمڕۆ هەینی، لە ڕاگەیەندراوەکدا فەرهاد تۆفیق حەسەن، وتەبێژی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک ڕووداوی نەخوازراو بە ئامانجی نانەوەی ئاژاوەو پشێوی و تێکدانی ئارامی ناوچەکە، ڕوویاندا کە پێچەوانەی خواست و ویستی حزبمان بووە و دەرئەنجام بووە هۆی شەهیدبوونی گەنجێکی جوانخاسی سڤیلی بێ چەکی کورد، لەسەر شەقامی سەرەکی هەڵەبجە – سلێمانی و برینداربوونی چەند جوانمەردێکی تر.

ڕاشیگەیاند، ئێمە لە حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنین، کە سەرلەبەری ئەو هەواڵ تۆمەت و چەواشەکارییانەی بڵاوکرانە ڕەتدەکەینەوە و هەمووی زانیاری هەڵە و پێچەوانە و ناڕاستبوون، ئێمە لەو چەند ڕۆژەدا هەموو هەوڵێکی خۆماندا کە هێزەئەمنییەکانی ناوچەکە بابەتەکە چارەسەربکەن و ڕێگری لەڕووداوی نەخوازراو بکەن، چونکە دەمانزانی هەمووی بە مەرامی لەکەدارکردن و ناوزڕاندن وپێگەی جەماوەری حزبمان بوو، بەڵام بەداخەوە خۆلادانی ئێمە نەبووە هۆی ڕێگری لە ڕووداوەکە و ڕووداوەکە ڕوویدا، دەرئەنجامیش ڕاستییەکان و مەرامی گڵاوی پشت ڕووداوەکان دەرکەوتن و تاوانبارانی شەهیدکردن و بریندارکردنەکانی ڕووداوەکەش بە فەرمانی دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکران و بە سزای یاسایی خۆیان دەگەیەنرێن.

وتیشی، وێڕای غەمباری و پرسەباریمان بۆ لەدەستدانی کاکە دابانی جوانەمەرگ، ڕایدەگەیەنین کە گیانی گەنجان، هاووڵاتییانی مەدەنی و پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکان پیرۆزە و لای ئێمە لە هەموو شت گرنگترە.

ماڵی فرە کەیبانوو خۆڵی تا ئەژنۆیە
پێت ماڵی فرە کەیبانوو خۆڵی تا ئەژنۆیە
ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
دوات ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر