پەرلەمانتارێكی سووریا ڕایگەیاند، بۆ گەڕانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان سووریاو توركیا، پێوستە ئەنقەرە پاشەكشە بە هێزە سەربازییەكانی بكات لە سەرجەم ناوچەكانی سووریا.
ماوەیەكە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا، لێدوانی زیاتر دەدات لەبارەی ئاساییكردنەوەی پەوەندییەكان لە گەڵ حكومەتی سووریا.
چاودێران پێیانوایە هەوڵەكانی ئەردۆغان بۆ نزیكبوونەوە لە دیمەشق هەنگاوێكە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنی داهاتووی توركیادا.
مەیادە عەلی پەرلەمانتاری سووریا بە پێگەی “شەفەقونا”ی ڕاگەیاندبوو، ئەوەی ئەردۆغان دەیكات بۆ نزیكبوونەوە لە سووریا هەوڵێكی بۆ ڕاكێشانی ڕایگشتی ناوخۆی توركیا، بەرامبەر بە ڕاگەیاندنەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا سەبارەت بە گێڕانەوەی پەنابەرانی و سووریاو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لە گەڵ دیمەشق.
ئاماژەی بەئەوەشكرد، ستراتیژیەتی ئەردۆغان خۆی دەبینێتەوە لە سوود وەرگرتن لە ڕووسیاو ئەمریكا لە هەمان كاتدا، خوازیارە لە ڕێگای گێڕانەوەی پەیوەندییەكان لە گەڵ سووریاو ڕاگرتنی پشتیوانییەكانی بۆ تیرۆرە پێیەكی لەگەڵ ڕووسیا بێت و ئەوی دیكەش لەگەڵ ئەمریكا.
ئەوەشی ئاشكراكرد، ئەردۆغان خوازیارە لە ڕێگای ئەم لێدوانانە كاردانەوەی دیمەشق بزانێت.
وتیشی: بە هیچ شێوەیەك دیمەشق ئامادە نییە پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا ئاساییبكاتەوه، تاوەكو ئەنقەرە هێزەكانی لەسەرجەم خاكی سووریا پاشەكشە پێ دەكات و چیتر پشتیوانی تیرۆرستان ناكات.
سەرچاوە/نۆڕس پرێس