پاش سێ هەفتە لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ و گەیشتن بە ئاستێکی پێوانەیی، ئهمڕۆ ههینی دابهزینی بهخۆیەوه بینی.
نرخی زێڕ لە بۆرسهی جیهانی بە ڕێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 2270 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و گەیشتە 2305 دۆلار، هەروەها نرخی زێڕی ئەمریکا بەڕێژەی 0.5% دابەزی و گەیشتە 2296 دۆلار.
لوکا سانتۆس، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ACY Securities دەڵێت، دابەزینی نرخی دۆلار لە ژێر ڕۆشنایی چاوەڕوانییەکانی وەبەرهێنەرانە کە بانکی فیدڕاڵی ئەمساڵ ڕێژەی سوود کەمدەکاتەوە، نا سەقامگیری ئابوری و پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکارێکن کە هێزێکی بزوێنەری بۆ بازاڕەکان پێکهێنا.
ئەو کانزا بەنرخە بۆ هەفتەی سێیەم بەرەو بەرزبونەوە دەڕوات، هەروەها پشتگیری دەکرێت لەلایەن کڕینی بەهێزی بانکە ناوەندییەکان و داواکاری لەلایەن ئەو سندوقانەی کە هاوسەنگن لەگەڵ ڕەوتی بازاڕدا.
جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی ئهمریكا دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزی ئابوری و خوێندنەوەی بەرزی هەڵاوسانی ئەم دواییە، بانکەکە کاتێکی هەیە بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەر دابەزاندنی قهبارهی ههڵئاوسان.
له بازاڕهكانی ههرێمی كوردستان نرخی زێڕ كهمێك دابهزی و نرخی مساڵێك زێڕی عەیار 18 به 410 هەزار دینار و زێڕی عهیار 21 به 475 ههزار دینار مامهڵهی پێوهدهكرێت.