کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە



بەشی پێشبینی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با  لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 5 بۆ15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت ، پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 28

سلێمانی : 26

دهۆک : 26

زاخۆ : 28

هەڵەبجە : 26

کەرکوک : 31

سۆران : 25

حاجی ئۆمەران : 18

گەرمیان : 32

هەڵمەتێکی ڤاکسینی سورێژە لە قوتابخانەکانی عێراق دەستیپێکرد
پێت هەڵمەتێکی ڤاکسینی سورێژە لە قوتابخانەکانی عێراق دەستیپێکرد
نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
دوات نرخی زێڕ بەرزتر بووەوە
پەیوەنیدر