هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پەكەكە ڕایگەیاند “سووپای توركیا لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ بۆ داگیركردنی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا هێرشێكی بەرفراوانی ئاسمانیی بەرفراوانی دەستپێكرد و لە ١٧ی نیسانیشش لە زەمینەوە دەستی بە هێرشكرد بۆ داگیركردنی هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا، بەڵام گەریلاكانی ئازادیی كوردستان بە بەرخودانێكی ئەفسانەیی و بە شێوازی شەڕی تیمە پسپۆڕ و شارەزاكان كە بە شێوەیەكی پیشەگەرانە و بە تاكتیكی داهێنەرانە، گەریلاكان بەرەنگاری ئەو هێرشە بەربڵاوە بوونەوە”.
هەپەگە ڕاشیگەیاند “سوپای توركیا ماوەی ٨ مانگ هەموو جۆرە تەكنیكێكی جەنگی لە هەوا و زەمینەوە بەكارهێنا بۆ نەهێشتنی سەروەری و باڵادەستیی گەریلا لەناوچەكەدا، بۆردومانی بێشوماری ناوچەی بەرخۆدان و بەرەنگاریی دەكرد و بەهەزاران جار چەكی كیمیایی و قەدەغەكراوی بەكارهێناوە، سەرەڕای هەموو ئەمانە نەیتوانی بە دڵی خۆی پلانی خۆی جێبەجێ بكات و لە هەمان كاتیشدا گورزی كەمەرشكینی لێدەدرا”.
ئاماژەی بە ئەوەش كرد”لەدواین گورزەكان لە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەكان، لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە شاخی جودی و لە ٢٦ی تشرینی دووەم لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی هەكاری هێرشكران، سوپای توركیا گورزی قورسی بەركەوت”.
ئاشكراشیكرد “دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٥ی كانوونی یەكەمدا لە مەیدانی بەرخودانی ساجا گەورە بەرپرسێك و چەند بەرپرسێكی باڵای سووپای توركیا لە چالاكیی گەریلاكانی ئازادیی كوردستاندا سزادران و دابڕان لە ناوچەی زاپ، بووە هۆی ئەوە سووپای توركیا لە لوتكەی چیای كوڕەژارۆ و گوندی ساجا لە ناوچەی شێلادزیی ئامێدی و دەوروبەری و شاخی شەهید سیان و دۆڵی شەهید كونجی بكشێتەوە”.
دەشڵێت “هەروەها سووپای توركیا لە هەموو بەرەكانی مەیدانی بەرخۆدانی شاخی جودی هەڵات، كە تەرمی سەربازەكانی خۆیان بە فەرمانی خولوسی ئاكار سووتاند. سووپای توركیت لە ١١ و ١٢ی كانوونی یەكەم شاخەكانی جودی، شەهید كەنداڵ، شەهید شیلان، شەهید چەكدار، شەهید بەختیار، شەهید ساڤۆشكا و شەهید لەشكەر لەژێر گورزی قوورسی یەك لەسەر یەكی گەریلادا ناچار بە كشانەوە كران”.
ڕوونیشیكردەوە “سووپای توركیا، كە دەیویست شاخی جودی داگیر بكات و خۆی تیادا جێگیر بكات، بە هەلیكۆپتەر چەندین كەرەستەی هێنایە ناوچەكە و بەشێكی زۆریان سووتاندووە بۆ ئەوەی نەكەوێتە دەستی هێزەكانمان و هەندێكیشیان لەسەر زنارەكان و گابەردەكانەوە هەڵدایە خوارەوە و لە كاتی هەڵاتنیان بە هۆی ترس و شپرزەیی و شڵەژانی زۆریان، بەشێكی زۆری كەلوپەلەكانیان بەجێهێشت و سووپای توركیا ناچار بوو لە گوندی ساجا و دەوروبەری لە ڕۆژهەڵاتی زاپ و ناوچەكانی دەرەوەی شاخی ئێف ئێم و شاخی هەكاری لە ڕۆژئاوای زاپ بكشێتەوە”.
دەشڵێت “بێگومان سووپای توركیا بۆ دەربازبوون لە گورزی قورسی گەریلا بڕیاری كشانەوەی خۆی لە ناوچانە دا، فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل لە لێدوانێكی پێشتریدا وتبووی: ” سووپای توركیا دەكشێنەوە، یان دەمرن” لە ماوەی ٨ مانگدا زیاتر لە ٢٧٠٠ سەربازیان لێ كوژرا، چەندین جار تاوانی شەڕیان ئەنجامدا، بەڵام سەرباری ئەوەش شكستیانهێنا و بە ئامانجەكەیان نەگەیشتن. ئەم ئەنجامە مێژووییە نیشانەی بەهێزبوونی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان و نیشانەی شكستی سوپای توركیایە”.