به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌تی رێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی له دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كاندا، قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ڕاده‌سپێرێت له پابه‌ندبونی شوێنه‌كان دڵنیاببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه (2024.4.3) به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو له دوكان و بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به ئاماده‌بونی لیژنه‌كانی باڵا، سه‌لامه‌تی باڵه‌خانه‌كان، سیسته‌می غاز و هاتووچۆی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شێك له دوكانداره‌كانی بازاڕی شار كۆبویه‌وه.
رائیدی مافناس، رێكان جه‌مال، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارستانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ڕایگه‌یاند، به‌هه‌وڵ و ماندوبوونی لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌رگری شاریستانی و كاره‌با، به‌شێكی زۆری كێشه و كه‌موكورتییه‌كانی كه له (75% بۆ 80%) زیاتره مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كه‌موكورتی و مه‌ترسییه‌كانی كێبڵ و كاره‌با له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی چاره‌سه‌ركراوه.
وتیشی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی كه ماوه‌ته‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلسی رێكاری و به‌شی زیاده‌رۆیی شاروانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، رێكاری نوێ ده‌گیرێته‌به‌ر كە ئه‌وەش له‌پێناوی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیانه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی شوێنه‌كان و بۆ رێگریكردن له هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچونی ئه‌و كه‌موكورتیانه له‌بازاڕه‌كاندا هه‌یه، پێكهێنراوه، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه له نوێنه‌ری له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، پۆلیسی رێكاری، به‌رگری شارستانی، هاتوچۆ و ئاسایشی سلێمانی، پێكهاتوون.
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارستانی، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، به‌تایبه‌تی خاوه‌ن دوكانه‌كان پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی به‌رگری شارستانی و سه‌لامه‌تی كاركردن لهشوێنهكانتان بن، ئه‌وه‌ش بۆ رێگری كردن له رودانی هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو.