سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردنیان تاوتوێ کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/4/3 نيچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان تاوتوێ كرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، هه‌ردوولا هاواڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر تێبينيى لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و دڵنيابوون له به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردندا و لهمباريهوه بيروڕايان گۆڕييهوه.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.