ساسان عەونی وردەكاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشكرادەكات



وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەپێی خاڵبەندی دەبێت و هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتە، كە پێشتر سوودمەند نەبوون.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (كەی ئێن ئێن) ڕایگەیاندووە، شارەوانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان زەوی بۆ فەرمانبەران دیاری دەكەن و دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەپێی خاڵبەندی دەبێت و هەموو ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتە، كە پێشتر سوودمەند نەبوون.

ڕاشیگەیاندووە، لە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە دەستوەردان نادرێت”.

وەزیری شارەوانی لەبارەی ئەو كەسانەی پێشتر بڕیاری وەرگرتنی زەوییان هەبوە و تائێستا وەریان نەگرتوە وتی، “ئەوان رێنمایی تایبەت لەوبارەیەوە دەردەكەن و تەواوی ئەو فەرمانبەرانە ناویان لە لیستەكەدا دەبێ، كە پێشتر سوودمەند نەبووبێتن”.

لەبارەی شوێنی زەوییەكان، وەزیری شارەوانی دوپاتی كردەوە، كە ئەوان لەرێگەی شارەوانی پارێزگاكانەوە داوایانكردوە لەچوارچێوەی سنوری ماستەرپلاندا زەوییەكان دیاری بكەن، ئەگەر نەبوو ئەوا سنوری ماستەرپلانەكە فراوان بكەن.

 

دەمیرتاش لە زیندانەوە داوایەک پێشکەش بە ئەردۆغان دەکات
پێت دەمیرتاش لە زیندانەوە داوایەک پێشکەش بە ئەردۆغان دەکات
نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە
دوات نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت کۆبوونەوە
پەیوەنیدر