كۆمسیۆن فۆڕمی دامەزراندنی بۆ سەر سندوقی دەنگدان لە كوردستان ڕاگەیاند



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندن وەك كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد، كە ماوەی 16 ڕۆژ فۆڕمەكە كارادەبێت و فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن پڕی بكەنەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێوە 4ی 4ی 2024 خوازیاران دەتوانن داواکاری بۆ بوون بە کارمەندنی کۆمسیۆن بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەش بکەن و 16 رۆژ دەرفەت هەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم و دواین كات 20ی ئەم مانگە دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە سبەینێوە پێنج شەممە 4ی نیسان لینکەکە کارا دەبێت و دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش بکەن.

بەپێی بڕیارەكەی كۆمسیۆن، سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم و مامۆستایان و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە بۆ بوون بە كارمەندی كۆمسیۆن بۆ سەر سندوقی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان، كە بڕیارە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

ئاری هەرسین: بەبێ پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت
پێت ئاری هەرسین: بەبێ پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت
سودانی بۆ سێ مووچەکەی ساڵی پێشوو بڕیاریدا
دوات سودانی بۆ سێ مووچەکەی ساڵی پێشوو بڕیاریدا
پەیوەنیدر