سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی ڕۆژی چوارشەممە (١٠ی نیسان)ی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ٨ وڵات دەستنیشانکرد.
سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی ڕۆژی چوارشەممە (١٠ی نیسان)ی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ٨ وڵات دەستنیشانکرد، بەپێی ئەوەی ئەو وڵاتانەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان لە١١ی ئازار دەستیپێکردووە، ڕۆژی ٩ی نیسان دەبێتە کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان.
بەپێی حیساباتی فەلەکناسی، ٨ وڵات هەن کە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی نیسان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکەن، ئەو وڵاتانەن کە لە ڕۆژی دووشەممە ١١ی ئازار دەستیان بە ڕۆژووگرتن کردووە و ئەوانیش بریتین لە: میسر، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، سوریا، کوێت، بەحرەین و جەزائیر.
هاوکات ڕۆژی دووشەممە ٨ی نیسان چاودێری بینینی مانگ دەکرێت لە ڕێگەی ئامێری تەلیسکۆپەوە، بۆئەوەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریبکرێت.