وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، هیچ وادەیەک بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان نییە و دواخستنى هەڵبژاردن لە دەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندایە.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
وتیشى، وەرگرتنى ناوى کاندید و لیستەکان کۆتاییهاتووە و ڕێگە بە تۆمارکردنى ناوى نوێ و کشانەوەى کاندید و هاوپەیمانییەکان نادرێت.
جومانە غەلاى ڕوونیکردەوە، 7ی نیسان تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە کاندید و هاوپەیمانییەکان دەکەین و ژمارەى لیست و کاندیدەکان لە ژمارە 101ەوە دەستپێدەکات، هاوکات 173 ناوەندى تۆمارکردنى کارتى دەنگدانمان کردووەتەوە، داوا لە دەنگدەران دەکەین بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە.
جەختیشیکردەوە، هیچ داواکارییەکیان بۆ دواخستنى هەڵبژاردن بەدەست نەگەیشتووە و دواخستنى هەڵبژاردن لە دەستى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندایە.