شه‌وی قه‌در
دکتۆر حەسەن پێنجوێنی- دکتۆرا لە شەریعەت
خودا شەوی قەدر به شه‌وی ڕێز وەسف دەکات، به ده‌قی قورئانیش عیباده‌تكردن تیایدا له هه‌زار مانگ چاکتر و باشتره.
به‌ڵێ له ئاوه‌ها شه‌وێكی پیرۆزدا شه‌ره‌فی پێغه‌ممه‌رایه‌تی به كامڵترین مرۆڤی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه به‌خشرا، خوا به په‌یامی خۆی پله و پایه‌ی به‌رز و بڵند كرده‌وه، تا به‌هۆی ئه‌و په‌یامه‌و هه‌ڵگره‌كه‌یه‌وه مرۆڤایه‌تی له زه‌لكاوی نه‌گبه‌تی ونه‌فامی ده‌ر بهێنێت، ده‌ستی بگرێت و به‌ره‌و ڕێی ڕووناك ڕێنوێنی بكات، تا ل ه‌تاریكستانی خۆپه‌رستی و بتپه‌رستی ڕزگاری بكات و به‌ره‌و خۆ نه‌ویستی وخواپه‌رستی ببات.
له‌م شه‌وه‌دا یه‌كه‌م تیشكی نووری به‌رنامه‌كه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رگۆى زه‌وی ڕووناك كرده‌وه، و تاریكستانی كوفری پێ ته‌راند، په‌یكه‌ری شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی شه‌قار شه‌قار كرد، ده‌رده‌كانی نه‌فامی گۆڕ به گۆڕ كرد.
له‌م شه‌وه‌دا فریشته‌ی ئاسمان له‌شه‌قه‌ی باڵی دا، و له‌ته‌ك خۆ‌یا بۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ئاشتی و برایه‌تی و دادگه‌ری و به‌خته‌وه‌ری له دنیای ڕۆحانییه‌وه به دیاری هێنا.
له‌م شه‌وه پیرۆزه‌دا یه‌كه‌م پۆلی ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی قورئان گه‌یشتنه سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره بچكۆله‌یه‌ی ئێمه، تا ڕێی به‌خته‌وه‌ری به ئاده‌میزادی سه‌رزه‌وی بناسێنێت، له كلۆڵی و كوێره‌وه‌رییه‌وه به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رییان به‌رێت.
به‌ڵێ، گه‌وره‌ترین دڵ وده‌روونێک له‌و میوانه ئازیزانه پێشوازی كرد، كه ئه‌ویش(محمد المصطفى)بوو، صه‌لات وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت، خودا ڕێنوێنی كردن تا ببنه میوانی، ببێته هه‌ڵگری شكۆمه‌ندترین په‌یامی ئاسمانی، پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی بكات، كام مرۆڤ؟ ئه‌و مرۆڤه‌ی خودا ڕێزی لێگرتووه، و سته‌مكاران ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕێزه‌ی لێ زه‌وت بكه‌ن!!
به‌ڵێ له‌م شه‌وه‌دا سه‌ره‌تای وه‌حی ده‌ستی پێكرد و قورئانی پیرۆز هاته خوار، ئه‌و قورئانه‌ی وه‌ك بوركانێك دام و ده‌زگای سته‌مكاران و خوێنمژانی پێچایه‌وه، و ته‌ختی پاشا‌و ماشاكانی سه‌ره‌ولێژ كرد.
به‌ڵێ، به‌راستی شه‌وی قه‌در له سیی هه‌زار شه‌و چاكتر بوو، شه‌وێك ڕێنوێنی و ڕووناكی بۆ ئاده‌میزاد تیا بێت، ئه‌و شه‌وه له هه‌زار مانگی تاریكی و سه‌رگه‌ردانی چاکتره، هه‌روه‌ك ده‌زانین نرخی ڕۆژ به ده‌قیقه و سه‌عاته‌كانیه‌وه نییه، به‌ڵكو نرخی رۆژ به‌و ڕووداوانه‌وه‌یه كه خێر‌و خۆشی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌نده به‌سه له‌باره‌یه‌وه خودا بفه‌رموێت:” لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ” الْقَدْرِ /٣. واته: شه‌وی قه‌در له هه‌زار مانگ چاتره.
پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: “مَنْ قامَ لیْله القدرِ إیمَاناً وَاحْتِسَابًا، غُفرَ لهُ مَاتقدمَ منْ ذنْبِهِ”( ). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در خواپه‌رستی بكات و باوه‌ڕی به‌و پاداشته هه‌بێت كه خوا بۆی داناوه خوا له گوناهی ڕابردووی خۆش ده‌بێت.
له باره‌ی نزا و پاڕانه‌وه له‌م شه‌وه‌دا خاتو عایشه خوالێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! ئه‌گه‌ر له شه‌وی قه‌درا دانیشتم و ئه‌و شه‌وه‌م به په‌رستنه‌وه برده سه‌ر چ دوعایه‌ك بكه‌م؟
فه‌رمووی: بڵێ: ” اللهُمَّ! إنكَ عَفوٌ كَرِیمٌ تُحِبُّ العَفوَ فَاعْفُ عَنِّي”( ). واته: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! به‌راستی تۆ لێبورده‌و به‌خشنده‌یت، و لێبورده‌ییت پێ خۆشه، تۆیش لێم ببوره و بم به‌خشه.
هه‌روه‌ك خاتوو عائیشه بۆمان باس ده‌كات پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم له ده شه‌وی دواینی مانگی ڕه‌مه‌زانا له مزگه‌وتدا ده‌مایه‌وه‌و په‌رستنی ده‌كرد. به‌شی زۆری زانایانی ئیسلام ڕایان وایه كه: شەوی قه‌در له ده شه‌وی دواینی مانگی ڕه‌مه‌زاندایه، پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:”تَحَرّوا لیلة‌َ القدْرِ فِی العَشْرِ الأواخِرِ مِنْ رَمَضانَ” واته: له ده شه‌وی دواینی ڕه‌مه‌زاندا به شوێن شەوی قه‌دردا بگه‌ڕێن.
بۆ ئاگاداری ئیعتیكاف واته: مانه‌وه له مزگه‌وتدا به نیازی عیباده‌ت، به لای ئیمامی شافیعی و مالیكی و داودی زاهیرییه‌وه له هه‌ر مزگه‌وتێكدا پێی بوترێت: مزگه‌وت دروسته، به‌ڵام به‌لای ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه و ئه‌حمه‌د و ئیسحاقه‌وه له مزگه‌وتێكدا دروسته كه نوێژی پێنچ فه‌رزه و جه‌ماعه‌تی تیا بكرێت، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی ئیمامی شافیعی ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه ده‌فه‌رموێت:
“وَلاتبَاشِرُوُهُنَّ و أنْتمْ عَاكِفونَ فِی المَسَاجدِ” واته: نزیكیان مه‌كه‌ونه‌وه كاتێک له مزگه‌وته‌كاندا له ئیعتیكافا بوون. مادام فه‌رمووده‌یه‌كی دروست وساغ له‌و باره‌وه نه‌بێت كه مزگه‌وته‌كه تایبه‌ت بكات، به گشتی ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌ر شوێنێك بۆ مزگه‌وت دروستكرابوو ئیعتیكافی تیا دروسته، به‌ڵام پێی وایه مزگه‌وتێک كه جومعه‌ی تیا بكرێت باشتره تا ئه‌وه‌ی جومعه‌ی تیا نه‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌وه نه‌بێت بڕواته ده‌ره‌وه بۆ نوێژی جومعه، و له‌و خیلافه‌ش ڕزگاری ببێت كه هه‌ندێك ڕایان وایه ئیعتیكاف واجبه له مزگه‌وتی جومعه‌دا بێت.
مانه‌وه له ژوورێكی ناوماڵ یا قوتابخانه یا كارگه یا دایه‌ره دا به عیباده‌تی ئیعتیكاف دانانرێت.
له‌م شه‌وانه‌دا ئینشائه‌ڵڵا لەناو شه‌وانی قه‌درا ده‌ژین، (هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵێک لە زانايان پێیان وایه شه‌وی قه‌در له 17 ڕه‌مه‌زاندایه‌و به‌ڵگه‌شیان به هێزه)، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری زانایانی شه‌رعزان ڕایان وایه له ده شه‌وی دوایندایه به‌پێی ئه‌و هه‌موو فه‌رمووده دروستانه‌ی كه له‌وباره‌وه هاتوون.