مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان زیاد دەکات



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ 250 هەزار دینار لە یاسای خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان ڕاگەیاند، لەگەڵ دابینکردنی هەلی کار بۆیان.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دووپاتی کردەوە کە یاسای خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرێک بۆ 250 هەزار دینار لەبری 170 هەزار دینار لەخۆدەگرێت، جگە لە دابینکردنی هەلی کار بۆیان، هاوکات داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد لە ماوەیەکی کەمدا دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدات.

نەجم عەقابی، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، یاسا نوێیەکە چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت کە پێداویستی و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ کۆمەڵێک کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت دابیندەکات، لەگەڵ ڕەخساندنی هەلی کار بۆیان.

ڕوونیشیکردەوە، 360 هەزار کەس لە پارێزگاکانی عێراق لێی سوودمەند دەبن، دوای ئەوەی چوار نەخۆشی دیکە دەخرێنە ناو لیستی سوودمەندانەوە، کە بریتین لە نەخۆشی شەکرە، فیل، تالاسیمیا، چاندنی گوێچکە بۆ کەسانی نابیست کە تەمەنیان لە خوار ١٠ ساڵەوە، ژمارەکە زیاد دەکات.

کۆمسیۆن “دەرکردن”ی عەبدوڵا حاجی مەحمودی هەڵوەشاندەوە
پێت کۆمسیۆن “دەرکردن”ی عەبدوڵا حاجی مەحمودی هەڵوەشاندەوە
باڵیۆزی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات سوود لە نەوت و غازی هەرێمی کوردستان وەربگرێت
دوات باڵیۆزی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات سوود لە نەوت و غازی هەرێمی کوردستان وەربگرێت
پەیوەنیدر