هونەرمەند هەردی سەڵاح، دوای ماوەیەکی زۆر دابران لە کاری هونەری دەڵێت: بە دوو بەرهەمی نوێ دەگەڕێمەوە لاتان و بەئاستێكی بەرز بۆم ئامادە كردوون”.
هونەرمەند هەردی سەڵاح، لەبارەی دوو بەرهەمەکەیەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: لە داهاتوودا دوو گۆرانی نوێ بڵاودەكەمەوە، كە بەئاستێكی بەرز بۆم ئامادەكردوون بۆ هەولێر و رەمزەكانی، بۆ نیشتمان.
دەشڵێت: ئەمەیان هونەرە و بێ جیاوازی بۆ هەمووانە بۆ ئەوانەیە كە دەنگم پێ دەدەن و بۆ ئەوانەشە كە دەنگیشم پێ نادەن.
هونەرمەند هەردی سەڵاح، لە چەند رۆژی رابردوودا ئاشکرایکرد کە لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر خۆی کاندید کردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وتی:” بە پشتیوانی خوای گەورە و خەڵكی سەربەرزی شاری هەولێر، بۆ ئەم قۆناغە مێژووییە نوێیە، لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بازنەی هەولێر، كاندیدم بۆ پەرلەمانی كوردستان ژمارە 10″.