جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوا بکەوێت و دەشڵێت: کار بۆ ئەوە دەکەین هانی وەبەرهێنەران بدرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم ڕایگەیاندووە، نابێت لەوە زیاتر هەڵبژاردن دوابکەوێت و پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە بەڕێوەبچێت.
ڕاشیگەیاندووە، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران لە کەرتی تایبەت بە تایبەتیش وەبەرهێنان لە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاریدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە،کار بۆ ئەوە دەکەین هانی وەبەرهێنەران بدرێت، کە لە قەزا و ناحییەکانیش وەبەرهێنان بکەن.
جەختیشی كردەوە، دەبێ گەشەپێدانی هاوسەنگ لە شار و ناوچە جیاوازەکاندا، ناتوانرێت ژێرخانێکی ئابووری بەهێز بونیاد بنرێت و گەشەپێدانی ڕاستەقینەش ڕوونادات.