خۆرگیرانی تەواوەتی لەم مانگەدا ڕوودەدات



لە ٨ی نیساندا مانگ بە تەواوی دەچێتە بەردەم خۆر و بەدرێژایی سنورەکانی ئەمریکا و مەکسی و هەروەها کەنەدا ڕوودەدات، و ملیۆنان کەس لە ئەمریکای باکوور دەیبینن

هەرچەندە ئەم ڕووداوە فەلەکییە دووبارە دەبێتەوە، بەڵام زۆر کەس بە تەواوی ئاگاداری سروشتی خۆیان نین، لە خوارەوە ڕوونکردنەوەیەک لەسەر خۆرگیرانەکە دەخەینەڕوو، و ئەو ناوچانەی کە چاوەڕوان دەکرێت تێیدا ببینرێت.

خۆرگیرانی تەواوەتی چییە؟

لە کاتی خۆرگیرانی تەواودا مانگ لە نێوان خۆر و زەویدا تێدەپەڕێت و بە درێژایی ڕێڕەوێکی بچووک لە ڕووی هەسارەکەمانەوە تەواوی ڕووی خۆر دەگرێتەوە کە پێی دەوترێت “ڕێڕەوی خۆرگیران”.

لە ڕۆژدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ تاریکی هاوشێوەی تاریکی خۆرئاوابوون یان تەم و مژی بەیانیان، ئەمەش گیاندارە (شەوانەکان) سەرلێشێواو دەکات و وایان لێدەکات بێنە دەرەوە و وا بیربکەنەوە کە شەو گەیشتووە.

ئەو کەسانەی بەپێجەوانەی ڕێڕەوی خۆرگیران چاودێری ئەو ڕووداوە دەکەن، مانگگیرانێکی نیمچەیی دەبینن، کە تێیدا مانگ زۆربەی ڕووخساری خۆر دەشارێتەوە ، بەڵام هەمووی نا.

جێگای سەرنجە دووبارەبوونەوەی دیاردەیەکی فەلەکی لەم شێوەیە لە ئەمریکا، دەکەوێتە دوای ساڵی 2044 ەوە.

لە کوێ دەبینرێت؟

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا (ناسا)، خۆر گیرانەکە لە ٨ی نیسان بەسەر زەریای باشووری زەریای هێمن دەست پێدەکات و ڕێگاکەی دەگاتە کەنارەکانی مەکسیک لەسەر زەریای هێمن نزیکەی کاتژمێر ١١:٠٧ بەیانی بەکاتی زەریای هێمن، پێش ئەوەی بچێتە ناو ئەمریکاوە لە ویلایەتی تەکساس هەستی پێدەکرێت.

پاشان ڕێگاکەی بە ئۆکلاهۆما، ئارکانساس، میزۆری، بەشێکی زۆر بچووکی تێنسی، ئیلینۆیس، کێنتاکیی، ئیندیانا، ئۆهایۆ و ناوچەیەکی بچووکی میشیگان، پێنسیلڤانیا، نیویۆرک، ڤێرمۆنت، نیو هامپشایر و مەین تێدەپەڕێت.

پاشان لە ئۆنتاریۆ دەچێتە کەنەدا و بە کیوبیک و نیو برانسویک و دوورگەی شازادە ئێدوارد و کیپ بریتۆندا تێدەپەڕێت و لە کیشوەری ئەمریکای باکوور لە کەنارەکانی نیوفاوندلاند لەسەر زەریای ئەتڵەسی لە کەنەدا دەردەچێت،

بڕیارە خۆرگیرانی بەشەکی لە هەر چل و هەشت ویلایەتی یەک لە دوای یەک لە ئەمریکا بە بەرچاوی خەڵکەوە ببینرێت.

ئەمە چۆن جیاوازە لە خۆرگیرانی بازنەیی؟

خۆرگیرانی بازنەیی کاتێک ڕوودەدات کە مانگ لە نێوان خۆر و زەویدا تێدەپەڕێت کاتێک مانگ لە دوورترین خاڵ یان نزیکترین خاڵەکەی لە هەسارەکەمانەوە بێت. بۆیە خۆر بەتەواوی ناگرێتەوە و ئەوەی لە “ئەڵقەی ئاگر” دەچێت لە ئاسماندا بەجێدەهێڵێت.

چۆن دەتوانیت بە سەلامەتی سەیری خۆرگیرانەکە بکەیت؟

شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە سەلامەت نییە ڕاستەوخۆ سەیری خۆری ڕووناک بکەیت بەبێ بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت بە چاو کە بۆ سەیرکردنی تیشکی خۆر دروستکراوە.

بە وتەی ئەم شارەزایانە، سەیرکردنی خۆر گیران لە ڕێگەی عەدەسەی کامێرا، دوو ڕوو یان تەلەسکۆپەوە بەبێ بەکارهێنانی فلتەری تایبەتی خۆر دەبێتە هۆی برینداربوونی پیڵوو یان چاو بە سەختی.

زەوی و مانگ و خۆر چەند گەورەن؟

بۆ ئەوانەی لە زەویەوە سەیر دەکەن مانگ تەنها ڕووی خۆر دادەپۆشێت چونکە لە ڕاستیدا مانگ زۆر بچووکترە لە خۆر بەڵام زۆر لە هەسارەکەمانەوە نزیکترە.

تیرەی مانگ ٣ هەزار و ٤٧٦ کم، بە بەراورد بە تیرەی خۆر کە نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کم و تیرەی زەوی ١٢ هەزار و ٧٤٢ کم.

خۆرگیران چۆن جیاوازە لە مانگ گیران؟

مانگ گیران کاتێک ڕوودەدات کە زەوی لە نێوان مانگ و خۆردا بێت و سێبەری هەسارەکەمان ڕووی مانگ داپۆشێت. ئەمەش وا دەکات مانگ لە زەویەوە تاریک دەربکەوێت، هەندێکجاریش ڕەنگێکی سووری بێت، مانگ گیران لە نیوەی زەویەوە دەبینرێت کە ڕووبەرێکی زۆر فراوانترە لە خۆرگیران.

سودانی هەمواری بودجە دەنێرێتە پەرلەمان و بەشێكی تایبەتە بە هەرێم
پێت سودانی هەمواری بودجە دەنێرێتە پەرلەمان و بەشێكی تایبەتە بە هەرێم
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر