ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان کۆتایی دێت و سبەینێش مووچەی سەرۆکایەتییەکان دەدریت.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی مانگی شوباتی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت؛ وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
هەر ئەمڕۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسیەکان و خانەنشینی پێشمەرگە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.
بڕیارە سبەینێش مووچەی سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش بکرێت.