جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە



بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلار بەرز و نزم دەكات و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە نزمترین ئاستی ئەمساڵ و 100 دۆلار بوو بە 146 هەزار و 250 دینار.

ڕاشیگەیاند، بەڵام لە ئێستادا بەهاكەی بەرزبۆتەوە و 100 دۆلار گەیشتۆتە 147 هەزار دینار.

ناسەقامگیری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لەكاتێكدایە، كە بڕیارە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بچێتە واشنتۆن و لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆببێتەوە.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق دەڵێت: ھاتنە خوارەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەسەردانی شاندی حکوومەتی عێراق بۆ ئەمریکا نیە و تەنھا لەڕووی دەروونی ھەرکاتێک پەیوەندی عێراق و ئەمریکا باش بێت نرخی دۆلار بەرەو دابەزین دەبێت و ئەگەر باش نەبێت بەرەو بەرزبوونەوەیە و کاریگەری لەسەر بازاڕ دەبێت.

كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا
پێت كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا
فاروق مەلا مستەفا 300 ملیۆن دینار بە زیانلێكەوتووانی دهۆك دەبەخشێت
دوات فاروق مەلا مستەفا 300 ملیۆن دینار بە زیانلێكەوتووانی دهۆك دەبەخشێت
پەیوەنیدر