دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی دەركرد



دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەک ڕەتکردەوە، کە تیایدا داواكرابوو دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە 1ی نیسان كۆبووەوە لەسەر ئەو سكاڵایەی چەند پەرلەمانتارێك تۆماریان كردبوو، تیایدا داوایان كردبوو بە هەڵوەشاندنەوە و بە نادەستووری دانانی (كۆبوونەوەی خوولی یەكەمی) تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كە هەردوو پەرلەمانتار (شەعلان كەریم و سالم عیساوی) كاندید بوون.

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی ئەو سكاڵایە.

بەپێی بڕیارەكەی دادگا، دەبێت پەرلەمان خوولی دووەمی هەڵبژاردن ئەنجام بدات بۆ سەرۆكی پەرلەمان لەنێوان ئەو دوو پەرلەمانتارە (شەعلان كەریم و سالم عیساوی).

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لە سكاڵایەك دواخست بۆ 29ی نیسان، كە لەسەر پەرلەمانتار (شەعلان كەریم) تۆمار كرابوو.

 

دارایی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدات
پێت دارایی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدات
عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی پاشەكەوتكراوی دوو ساڵی توێژێكی دا
دوات عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی پاشەكەوتكراوی دوو ساڵی توێژێكی دا
پەیوەنیدر