عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی پاشەكەوتكراوی دوو ساڵی توێژێكی دا



وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەەتی عێراق بڕیاریدا بە خەرج كردنی مووچەی كۆكراوە و پاشەكەوتكراوی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان تەرخان كردووە بۆ خزمەتكردنی كەسێكی نەخۆش و پەككەوتووی خێزانەكانیان.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریان داوە بە خەرج كردنی مووچەی كۆكراوە و پاشەكەوتكراوی دوو ساڵی (2019 و 2020)ی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان تەرخان كردووە بۆ خزمەتكردنی كەسێكی نەخۆش و پەككەوتووی خێزانەكانیان.

ڕاشیگەیاندووە، خەرج كردنی مووچەی ئەو دوو ساڵە زیاتر لە 12 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە.

بەپێی ڕێنمایی دارایی، ئەو فەرمانبەرانەی كەسێكی نەخۆش، كە نەخۆشییەكەی قورس بێت وەك (شێرپەنجە، ئۆتیزم، شەلەل دەماغ و چەند نەخۆشییەكی دیكە) هەروەها كەسی پەككەوتە و بەتەمەن لە خێزانەكانیان هەبێت، مۆڵەتی پێ‌ دەدرێت بە مووچەی تەواو بۆ خزمەتكردنی ئەو كەسە نەخۆش و پەككەوتانە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 بكات و سەرەتاش بە خانەنشینان دەستپێدەكات.

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی دەركرد
پێت دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی دیكەی دەركرد
قەیران بە قەیران دەسپێردرێت…!
دوات قەیران بە قەیران دەسپێردرێت…!
پەیوەنیدر