کونسوڵخانەی چین ئامادەیی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ بەدواداچوونی ئەو شامپۆیەی کە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هۆکارە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.
هەفتەی ڕابردوو قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، پشکنینیان بۆ شامپی “بریملس”ی چینی کردووە و دەرکەوتووە دوو ماددەی تێدایە کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.
لەو بارەیەشەوە کونسوڵخانەی گشتی چین لە هەولێر ڕایگەیاند، سەرنجمان به‌و ڕاپۆرتانە داوه کە لەلایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن له هەرێمی کوردستان بڵاوكراونه‌ته‌وه سەبارەت بە بەرهەمێکی شامپۆ بە ناوی “Brimles Herbal-Bubble”.
ڕاشیگەیاند، “ده‌مانه‌وێت هاوسۆزی خۆمان بۆ بەکارهێنه‌رانی ئه‌و به‌رهه‌مه بگەیەنین. ئێمە نیگەرانی خۆمان به‌م ڕووداوه ده‌ڕه‌بڕین و ئامادەین هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ لایه‌نه پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین بەمەبەستی زانینی سەرچاوە و کەناڵی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمە و زانیاری سەبارەت بە ئەنجامی پشکنینی کوالیتی”.
کونسوڵخانەی چین دەڵێت: “کاڵا چینییەکان لە ڕووی نرخ و کوالیتییەوە زۆر سەرنجڕاکێشن و هەر بۆیەش لە ڕیزی پڕفرۆش‌ترین بەرهەمەکانن لە سەرانسەری جیهاندا و هەروەها له‌لایه‌ن خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر بەناوبانگن. حکومەتی چین گرنگییەکی زۆر بە کوالیتی و سەلامەتی کاڵاکانی هەناردەکردنی چین ده‌دات. فه‌رمانگه‌كانی ڕێکخستنی بازاڕ و گومرگ بە توندی بڕگە پەیوەندیدارەکانی یاسای کۆماری میللی چین سەبارەت بە کوالیتی بەرهەم و یاسای کۆماری میللی چین سەبارەت بە پشکنینی کاڵای هاوردە و هەناردەکردن جێبەجێ دەکەن. به‌گوێره‌ی ئه‌مانه، پشکنین و چاودێری کوالیتی کاڵا بەرهەم هێنراوەکانی چین ئەنجام دەدەن و کوالێتی ئەو کاڵایانە دەپشکنن کە هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێن”.
کونسوڵخانەی چین ئەوەشی خستەڕوو کە خوازیارن هەماهەنگی لەگەڵ لایه‌نه پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بکەن و وردەکاری تەواوی ئەم ڕووداوە وەربگرن بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کێشەیەک کە لەوانەیە لە پرۆسەی هاوردەکردنی کاڵاکەدا هەبێت.
هەروەها دەڵێت: “ئێمە پێمان وایە كه هەر بەرهەمێکی ساختە و خراپ، کاتێک پشتڕاستکرایەوە، پێویستە بە خێرایی لە بازاڕ دەربکرێت و لە ڕێگای هەوڵە هاوبەشەکانمانەوە دەتوانین بەرژەوەندی و مافی بەكارهێنه‌ران لە پلەی یەکەمدا بپارێزین”.
پێنجشەممەی ڕابردوو، كه‌یوان خه‌لیل، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری له قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: دوای به‌دواداچوونكردنیان بۆ سكاڵای ئه‌و هاوڵاتییه‌ی كه به‌هۆی به‌كارهێنانی شامپۆی جۆری (بریم لێس)ـی چینی توشی دۆخێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی كردبوویه‌وه، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان توانیان له‌سه‌رجه‌م ماركیت و شوێنه‌كانی فرۆشتندا، رێگری له فرۆشتنی ئه‌و جۆره شامپۆیه بكه‌ن، كه گومانی لێكرا له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا زیان به ته‌ندروستی هاوڵاتیان بگه‌یه‌نێن.
وتیشی: له‌ژێر چاودێری قائیمقامیه‌تی سلێمانی پشكنینی تاقیگه‌ی به ئه‌و جۆره شامپۆیه ئه‌نجامدراوه، و له ئه‌نجامیشدا ده‌ركه‌توه له پێكهاته‌كانی ئه‌و جۆره شامپۆیه دا، دو ماده‌ی سه‌ره‌كی هه‌ن كه هۆكاره‌ن بۆ توشبون به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها ده‌بیته هۆی روشانی پیست و سوربونه‌وه و خوران و ئاوسان، بۆیه بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و جۆره شامپۆیه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو له لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت.