بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند زیاتر لە ١٠٠ دوکان بە هۆی حاگرەکەی بازاڕی چەلیی دهۆکەوە سووتاون.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گەشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەداخەوە کاتژمێر ٣:٤٣ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لەناو یەکێک لە بازاڕ و دوکانەکانی ناو سەنتەری پارێزگای دهۆک کەوتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئاگرەکە زیانێکی زۆری گەورەی ماددی بە زیاتر لە ١٠٠ دوکان گەیاندووە و هەشت هاووڵاتی و سێ کارمەندی تیمەکانی بەرگری شارستانیش بە کاریگەریی ئاگرەکە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەرگری شارستانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو کە ٣٠ تیمی بەرگری شارستانی لە ١١ بنکەوە بەشداربوون لە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و دوای ٣ كاتژێر و ٢٠ خولەك توانرا ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە.