ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی زریانی بەفرەوە لە ئەمریكا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦ كەس.
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی زریانی بەفرەوە “كە نەوەیەك یەك جار دەیبینێ” لە ئەمریكا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦ كەس.
بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی CNN، لە ئۆهایۆ هەشت كەس، لە نیویۆرك حەوت كەس، لە كانساس و كێنتاكی هەریەكی سێ كەس، لە كۆڵۆڕادۆ دوو كەس، لە میزوری، تێنسی و ویسكۆنسن هەریەكی یەك كەس بەهۆی نالەباری بارودۆخی كەشوهەواوە گیانیان لەدەستداوە كە كۆی گشتییان دەكاتە ٢٦ كەس.
پێشبینی دەكرێت لە ئەمریكا نزیكەی لەسەدا ٦٠ی دانیشتوان بكەونە ژێر كاریگەری سەرمای بە تین “كە نەوەیەك یەك جار دەیبینێت” و كاریگەریی سەرما سنووری كەنەداوە تا سنووری مەكسیك دەگرێتەوە.
ماڵپەڕی بەدواداچوونی گەشتەكان (FlightAware) بڵاویكردەوە، رۆژی ٢٥ كانوونی یەكەم لە هەزار و ٦٤٥ گەشتی ناوخۆیی و دەرەكی هەڵوەشێنراونەتەوە و سێ هەزار و ٨٦٩ گەشت دواخراون.