دەم پارتی: لە زۆرینەی پارێزگاكانی باكووری كوردستان لە پێشێن



وتەبێژی دەم پارتی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەندێك لایەن هەوڵدەدەن دەنگەكانمان بدزن، بەڵام ئێمە سەردەكەوین و دەنگەكانمان زیادی كردووە.

ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی لەمیانەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجامەكان بۆ ئێمە دڵخۆشكەرن، وردە وردە نزیك دەبێنەوە لە كۆتایی و تا ئێستا ئەنجامێكی باشمان بەدەستهێناوە، لە زۆرینەی پارێزگاكانی باكووری كوردستان لە پێشێن.

ڕاشیگەیاند، هەوڵدەدرێت لە شرناخ زانیارییەكان بشێوێنن و هەوڵی ناڕاست بڵاوبكەنەوە، چونكە لەو ناوچەیەش ئێمە دەنگی زۆرینەمان بەدەست هێناوە و لە زۆرینەی شوێنەكان دەنگەكانمان زیادی كردووە.

ئایشەگول دۆغان وتیشی، ئێمە ناكەوینە كێبڕكێی توند لەگەڵ كەس، ژمارەی دەنگەكان لەنێو سندوقەكان كەسی براوە دەستنیشان دەكات.

دەشڵێت: هەوڵدەدرێت دەنگ و ئیرادەی خەڵكمان بدزن، هەر چەندە لە زۆرێك لە شوێنەكان دەنگەكانمان دزراون، بەڵام ئیرادەی خەڵكی لە سندوقەكان دایە و دەردەكەون و دەژمێردرێن، ئەوەی دەنگی بە ئێمە داوە سوپاسی دەكەین و بەڵێنی سەركەوتنی سەرتاسەری دەدەین.

كاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەكو 17:00ـی ئێوارەی رۆژی یەكشەممە (31ی ئاداری 2024) هاووڵاتییانی باكووری كوردستان و توركیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان دەنگیاندا كە 34 پارتی سیاسیی لە 81 شارەوانیی كە 30ـیان گەورە شارەوانین ركابەرییان كرد.

دوای سووتانی سەدان دوکان، ئاگرەکەی دهۆک کۆنترۆل کرا
پێت دوای سووتانی سەدان دوکان، ئاگرەکەی دهۆک کۆنترۆل کرا
كامێرای (خاڵ بۆ خاڵ) لەسەرجەم شارەكان جێگیر دەكرێت
دوات كامێرای (خاڵ بۆ خاڵ) لەسەرجەم شارەكان جێگیر دەكرێت
پەیوەنیدر