بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ جێگیر دەكرێن.
ھێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە سەرجەم شار و شارۆچەكاكانی هەرێمی كوردستان جێگیر دەكرێن.
لە ئێستادا سەرجەم كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر و شەقامی دوكان- سلێمانی كەوتوونەتە كار.
حكومەتی هەرێم بەردەوام جەختدەكاتەوە، ئامانج لە كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ كەمكردنەوەی ژمارەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانە.
لە رۆژی ٢٩ی ئایاری ساڵی ڕابردوو، بۆ یەكەمین جار كامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای دوكان- سلێمانی كەوتە كار.