بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچییەوە كارەبای 50 دوكان و شوێنی بازرگانیمان بڕی.
ئاسۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە تیمەكانی چاكسازی دووی سەیدسادق و تیمی زیادەڕۆیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سەیدسادق لە سنووری گوندی كانی پانكە، كارەبای 50 دوكان و شوێنی بازرگانییان بڕی.
لەبارەی هۆكاری بڕینی كارەبای ئەو شوێنانەوە، وتیشی، “بەهۆی ئەوەی بە زیادەڕۆیی لەژێر هێڵەكانی كارەبا، دوكان و كەپریان دروستكردبوو، هەروەها هەندێك دوكانیش بە نایاسایی و سەرپێچیی كارەبایان ڕاكێشابوو”.