بەرەی تورکمانی بەیاننامەیەکیان دەربارەی هێرشەکەی کفری بڵاوکردەوە



بەرەی تورکمانی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوەدەکەن، ئەم ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین، و ئەم پێشێلکارییە ئەمنییە تیرۆریستییە ئاماژەیە بۆ بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆی پێکهاتەی تورکمان و نیشاندەرێکی مەترسیدار کە مەبەست لێی تێکدانی دۆخی ئەمنی و سەقامگیری و پێکەوەژیانی برایەتی نێوان پێکهاتەکانی کفرییە، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کفری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم.

بەرەی تورکمانی عێراقی داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێم دەکات، ڕێوشوێنی خێرا و بەپەلە بگرنەبەر بۆ سەپاندنی ئاسایش لە قەزای کفری، نەهێشتنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی بێ بەرگری، و کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی ڕووداوە تیرۆریستییەکە و لایەنی پشتەوەی، و دادگاییکردنی تاوانباران.پاداشتی دادپەروەرانەیان.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە قەزای کفری، کە بەهۆى بۆمبێکى چێنراو بوو لەبەردەم میوانخانەی هۆزی بەیات، كە هۆزێكی توركمانییە، كەسایەتی دیاری توركمان (حسێن عەلوش) كوژراو، و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.

هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان كۆتایی هات
پێت هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان كۆتایی هات
کرێکارانی بیانی لە عێراق مانگانە  ملیۆنان دۆلار حەواڵە دەکەن
دوات کرێکارانی بیانی لە عێراق مانگانە ملیۆنان دۆلار حەواڵە دەکەن
پەیوەنیدر