به‌پێى دوایین زانیارییه‌كانی تێلسكۆپی كێپله‌رى فه‌زایی، ده‌ركه‌وتووه نزیكه‌ی پێنج یه‌كى هه‌موو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی هاوشێوه‌ی خۆرن، هه‌ساره‌یه‌كیان به‌ده‌وردا ده‌سوڕێته‌وه كه ئه‌گه‌ری ژیانی تێدایه، ئه‌مه‌ش مانای وایه گه‌ردوون پڕیه‌تی له‌و جێگه‌یانه‌ی كه ده‌كرێت ژیانیان له‌سه‌ر هه‌بێت.
زانایانى فه‌له‌كناسى، ژماره‌ى ئه‌ستێره‌كانى گه‌له‌ستێره‌ى كاكێشان (كه كۆمه‌ڵه‌ى خۆرى خۆمانى تێدایه) به نزیكى (300) ملیار ئه‌ستێره مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن.
به مه‌زه‌نده‌ى زانایان بێت، به ته‌نها له گه‌له‌ستێره‌ى كاكێشان، نزیكى (60) ملیار ئه‌ستێره، لانى كه‌م هه‌ساره‌یه‌كى به‌ردینى وه‌ك زه‌وییان به ده‌وردا ده‌خولێته‌وه.
تا ئێستاش زاناكان به هۆى تهلسكۆبه رادیۆییهكانیانهوه توانیویانه نزیكى (700) ملیۆن گه‌له‌ستێره ببینن، كه نزیكترینیان گه‌له‌ستێره‌ى ئهندرۆمیدایه و ئه‌ویش نزیكى (200) ملیار ئه‌ستێره‌ى تێدایه.
بۆ ئه‌وه‌شی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌ك هه‌بێت، پێویسته چه‌ند مه‌رجێك هه‌بن، هه‌بوونی رووكه‌شێكی به‌ردین كه رێگه به كۆبوونه‌وه‌ی ئاو بدات، هه‌روه‌ها بوونى ئه‌و هه‌ساره‌یه له ناوچه‌ى گونجان بۆ ژیان له دوورى ئهستێرهكهیهوه، واته نه زۆر گه‌رم بێت و نه زۆریش سارد، چونكه ئاو كه مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تییه بۆ دروستبوونی ژیان به‌و دوو هۆكاره فیزیاییه كاریگه‌ر ده‌بێت و به كه‌ڵكى ژیان نامێنێت.
گرنگی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له‌وه‌دایه كه گریمانه‌ى هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌ك یان چه‌ند هه‌ساره‌یه‌كى دیكه له گه‌ردووندا زیاتر ده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه ده‌شێت ئێمه‌ی مرۆڤ له گه‌ردووندا ته‌نیا نه‌بین.