ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیران بڕی ئەو پارەیەی ئاشکرا کرد کە کرێکارانی بیانی لە عێراق مانگاڕە حەواڵەی دەرەوەی دەکەن کە سەدان ملیۆن دۆلارە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە، لەسەر دوو بنەمای سەرەکی کڕیکارانی بیانی داوا دەکرێت، یەكێكیان كرێكاری زیرەكە ئەو جۆرە كرێكارانە چالاكن و بەرهەم زیاد دەكەن، دەبنە هۆكاری دوو هێندەكردنی قەبارەی ئابوری نیشتمانی وەك پسپۆڕان و راوێژكارانی كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان و كەرتەكانی ئەندازیاری و بانكی و ژمێریاری و پیشەسازی نەوتیی، ئەم كرێكارانە رۆڵێكی گرنگیان هەیە لەبوارەكانی بەرهەمهێنان و راوێژكاری و گەشەسەندن كە كرێكانیان بەرامبەرە بەو بڕەی بەرهەمی دەهێنن.
ئاڕاستەی دوەم كرێكارە بیانیە ناچالاك و نازیرەكەكانن، ئەوانە لەناو ماڵەكاندا خزمەت دەكەن یاخود لە بوارەكانی دابەشكردندا سودیان لێ دەبینرێت ئەو كرێیەی دەستیان دەكەوێت زیاترە لەو كرێیەی لە وڵاتەكانی خۆیان بەدەستیدەهێنن، زۆربەی ئەو كرێكارانە تێكەڵاون و لە وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقاو چەند وڵاتێكی دراوسێوە هێنراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، هێنانی كرێكاری بیانی لەم ساڵانەدا رووی لە زیادبوون کردووە، و هەندێکیان بەڕێگەی نایاسایی دێنە وڵاتەوە ، ئەمەش كاریگەریی نەرێنیان لەسەر خواست و دابینکردنی دەستی بیانی ، هاوکات وا دەکات کە دراوی زیاتر حەواڵەی درەوەی عێراق بکرێت،
ئەم پرۆسەیە کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر ئابوری عێراق و بەهای دۆلار لە وڵاتدا هەیە، تائێستا حەواڵەی مانگانەی تایبەت بە دراوی بیانی لەلایەن دەستی کاری بیاننیەوە لە عێراق كەمتر نیە لە 200 ملیۆن دۆلار، ئەمە جگە لەوەی تێچووی نیشتەجێبون و دابینكردنی ژیانیان هەندێک جار هاوتای ئەو بڕە پارەیەیە كە ئەوان دەینێرنەوە بۆ كەسوكاریان.