بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا



کارەبای سلێمانی خشتەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی نیسان و جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان دیاری كرا و هەندێك گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لەمڕۆوە تا یەكەم رۆژی جەژن موەلیدەکان ڕۆژانە لە كاتژمێر (1:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (5:00)ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن و لە ڕۆژانی جەژنیشدا كاركردنیان دەبێت بە 24، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته‌ كارەبا بدەن به‌ هاووڵاتییان.

کارەبای سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو کە لە دوای جەژنەوە تا كۆتایی مانگی نیسان، موەلیدەکان ڕۆژانە لە كاتژمێر (12:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.

 

وانەیەك بۆ ئیسلامیەكان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی پاكستانەوە
پێت وانەیەك بۆ ئیسلامیەكان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی پاكستانەوە
دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی پشوودا بەردەوام دەبێت
دوات دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی پشوودا بەردەوام دەبێت
پەیوەنیدر