دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لە دژی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێم یەکلا دەکاتەوە



چاوەڕوان دەکرێت دادگای فیدراڵی ئەو سکاڵایە یەکلا بکاتەوە کە بە هۆی کەمپی ئاوارەکانەوە لەسەر سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران تۆمارکراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای فیدراڵی کۆبێتەوە و تێیدا بڕیار لەسەر سکاڵایەکی ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بدات کە لە دژی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم تۆماری کردووە.

وەزیری کۆچ داوای لە دادگا کردووە سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران پابەند بکات بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەربارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان.

چاوەڕاوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی، سکاڵایەکی نەهرۆ محەمەد، پەرلەمانتاری پارتی یەکلا بکاتەوە کە لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری نەوت تۆماری کردووە و تیێیدا داوا دەکات نرخی ئەو سووتەمەنییەی کە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، هاوتا بکرێت لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا.

دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا
پێت دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا
بە وێنە: کۆڕەو ناوێک بۆ هەمیشە لە یادەوەری گەلی کورد دەمێنێتەوە
دوات بە وێنە: کۆڕەو ناوێک بۆ هەمیشە لە یادەوەری گەلی کورد دەمێنێتەوە
پەیوەنیدر