وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە و ٦٩ ترلیۆن دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچە دانراوە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی یەكشەممە، وەزیری دارایی عێراق دەستبكات بە پارەداركردنی پارێزگاكان و لە هەمانكاتدا ٦٩ ترلیۆن دینار لە بودجەی گشتی بۆ مووچەی مووچەخۆران دانراوە و مووچە بە شێوەیەكی تەواو زامنكراوە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق راشیگەیاند:”چاوەڕواندەكرێت لەماوەی دوو هەفتەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ پەسەندبكات”.