بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە چیتر کار بە پێناسی باری شارستانی ناکرێت بەڵکو تەنها کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت.
پاسپۆرتی سلێمانی لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، بەپێێ بڕیاری(عەبدلئەمیر شەممەری )وەزیری ناوخۆی عیراق لەسەرەتای مانگی نیسانەوە پێویستە سەرجەم مامەڵە فەرمییەکان بە(کارتی نیشتیمانی) جێبەجێ بکرێت و چیتر کار بە پێناس و ڕەگەزنامە نەکرێت بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان.
پاسپۆرتی سلێمانی روونیشیکردۆتەوە، لە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەسەرەتای دەستپێکردنی سیستمەمێ نوێی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی تەنھا کار بە کارتی نیشتیمانی کراوە بێجگە لە بەڵگەنامەی کارتی زانیاری و کارتی بانکی بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت .
بەپێی ئەم بڕیارەش لەمەودوا پێویستە لە سەرجەم نوسینگەکانی پاسپۆرتی سلێمانی لە( ڕانیە و چەمچەماڵ) یش کە تائێستا جێبەجێکردنی کاروباری ھاوڵاتیان بە سیستمە کۆنە و پاسپۆرتی جۆری (A) دەدرێت بە ھاووڵاتیان ئەوانیش بەھەمان شێوە لە ڕۆژی(٢٠٢٤/٤/١) پێویستە لەجیاتی( پێناس و ڕەگەزنامە)ی عیراقی کار بە کارتی نیشتیمانی بکەن بۆ مامەڵەی پاسپۆرت.