خواردنی شەکری زۆر زیان بە یادەوەری دەگەیەنێت



توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكى، گه‌شتووه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ى زۆر خواردنى شیرینى و شه‌كر، ده‌بێته‌ هۆى لاوازبوونى یاده‌وه‌رى و تواناى بیركردنه‌وه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زانای زانكۆی كالیفۆرنیا، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مشكى تاقیگه‌یی ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌وانیش گه‌شتوون به‌و ئه‌نجامه‌ى زۆرخواردنى شه‌كر، ده‌بێته‌ هۆى لاوازبوونى یاده‌وه‌رى و كه‌مكردنه‌وه‌ى تواناى بیركردنه‌وه‌ لاى ئه‌و مشكانه‌ى كه‌ بۆ ماوه‌ى شه‌ش هه‌فته‌ به‌ بڕى زۆر شیرینیان ده‌رخوارد دراوه‌.

پاش شه‌ش هه‌فته‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، مشكه‌كان ئه‌و رێگا پێچاوپێچانه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر هێلانه‌كانی خۆیان  باش ناناسنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا پێشتر به‌و شێوه‌ نه‌بوون و زووتر بڕیارى رۆشتن و گه‌ڕانه‌ویان ده‌دا له‌ رێگا هه‌ڵه‌كان.

زاناكان، ئه‌م رووداوه‌یان وا لێكداوه‌ته‌وه‌، كه‌ كێشه‌ له‌ گه‌یشتنی ئاماژه‌كان بۆ خانه‌كانی مێشكى ئه‌و مشكانه‌ دروستببوه‌، ئه‌ویش به‌هۆى زۆربوونى رێژه‌ى شه‌كر و دواتریش شێوانی له‌ یاده‌وه‌ریاندا دروستكردووه‌.

لاشه‌ى مشك، له‌ زۆر لایه‌ندا هاوشێوه‌ى لاشه‌ى مرۆڤه‌، ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر مشك هه‌ر ئه‌نجامێك بده‌ن به‌ ده‌سته‌وه‌، له‌سه‌ر مرۆڤیش به‌ شێوه‌یه‌كى نزیكه‌یی هه‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه‌، بۆیه‌ زاناكان بڕوایان وایه‌ خواردنى شیرینى زۆر هه‌مان ده‌ره‌نجامى له‌سه‌ر مرۆڤیش ده‌بێت.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: بە هۆی قەیرانی دارایی گەندەڵی زیادی کردووە
پێت سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: بە هۆی قەیرانی دارایی گەندەڵی زیادی کردووە
مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆوسکی کۆبووەوە
دوات مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆوسکی کۆبووەوە
پەیوەنیدر