دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات



پاش ٥٧ ڕۆژ بەسەر وەرگرتنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم تێپەڕیوە، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ شەممە، دابەشکردنی مانگی شوبات دەستپێدەکات، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم تەنها لە ماوەی شەش ڕۆژدا مووچەی سەرجەم شوێن و وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی، خانەنشینی، شارستانی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستی تایبەتم دارایی و ئابووری، لەگەڵ ناوخۆ دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات لەکاتێکدایە کە مووچەخۆران لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا تەنها چوار مووچەیان وەرگرتووە، هاوکات ٥٧ بەسەر دواهەمین مووچەدا تێپەڕیوە کە مووچەخۆران وەریان گرتووە.

دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
پێت دادگای فیدڕاڵی بۆ دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دوات سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پەیوەنیدر