لە عێراق دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە كرایە پشووی فەرمی، بەڵام لە هەرێمی كوردستان تەنها یەك ڕۆژی پشووە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژانی ٣١ـی ئازار و 1ی نیسان بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی لە دامەزراوە حكومییەكانی عێراق پشووی فەرمی بێت.
ڕاشیگەیاندووە، پشووەکەی ئەو دوو ڕۆژە بەبۆنەی جەژنی قیامەوە دەبێت و تەنها مەسیحییەکانی عێراق دەگرێتەوە، بەڵام ڕۆژی دوو شەممە بۆ تەواوی فەرمانبەرانی عێراق بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی پشووی فەرمی دەبێت.
هاوكات، بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، ڕۆژی دوو شەممە 1ی نیسان، بەبۆنەی سەری ساڵی ئاشورییەكانەوە لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم پشوو دەبێت.